ئەنجومەنی بەرگریی لە بەركەوتوانی شیمیایی سەردەشت بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە
14:11 - 7 پووشپەڕ 2712
كوردپا: ئەنجومەنی بەرگریی لە بەركەوتوانی شیمیایی سەردەشت بە بۆنەی 25 مین ساڵیادی شیمیایی بارانی سەردەشت بەیاننامەیەكیان بڵاو كردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە دوای تێپەڕینی 25 ساڵ لەو رووداوە دڵتەزینە و سەرەڕای ئەوەی كۆمەڵگای جیهانی زۆر بە باشی بۆی دەركەوتووە كە ئەو چەكە بێجگەلە ماڵوێرانی هیچ شتێكی دیكەی بە دواوە نەبووه، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەوڵێكیان بۆ لەناو بردنی نەداوە و زۆربەی وڵاتان خاوەنی ئەو چەكەن.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە، دوای تێپەڕینی 25 ساڵ لە شەڕی ئێران و عێراق گرینگترین ئەرك ئەوەیە كە بەركەوتوانی شیمیایی چارەسەر بكرێن بەڵام هەتا ئێستاش بەشێك لەو قوربانییانە بێ چارەسەریی پزیشكی ماونەتەوە.
بە وتەی پزیشكانی پسپۆڕ گازی \"خهردهل\" پاش نزیك بە 20 ساڵ خەسارە گیانییەكانی دەردەكەوێ و پێویستە ناوەندە پێوەندیدارەكان هەوڵەكانیان بەمەبەستی چارەسەریی پزیشكی وەگەڕ بخەن.
بەیاننامەكە ئەوەشی خستۆتە روو، وێڕای رێز گرتن لە یاد و ناوی قوربانییانی شیمیایی سەردەشت كە دەنگی ماف ویستیان بە گوێی هیچكەس ناگات، لەو باوەڕە دایە كە بارودۆخ و ئیمكاناتی دەرمانی و تهندروستیی سەردەشت وڵامدەری ویستی بەركەوتوانی شیمیایی نییە.
ئەو ئەنجومەنە لە بەیاننامەكەیاندا داواییان لە نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران كردووە كە یاسای ناساندن و دەست نیشان كردنی بەركەوتوانی شیمیایی سەردەشت بخەنە قوناغی جێبەجێ كردنهوه، چونكە هەتا ئێستا مەجلیسیش لەو پێوەندییەدا هیچ هەوڵێكی نەداوە.
هەر لەو پێوەندییەشدا كۆمەڵەی كوردانی نیشتەجێی ناوەند (تاران) بە بۆنەی 25مین ساڵرۆژی شیمیایی بارانی شاری سەردەشت بەیاننامەیەكیان لەژێر ناوی \"بە كامە تاوان كوژران\" بڵاو كردۆتەوە.