كەمپەینی \"کۆبانی بە تەنیا جێمەهێڵین\" لەئێران دەستی بەچالاكی كرد
14:21 - 12 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: بە ئامانجی \" ناڕەزاتەتی دەربڕین بە هێرش و كوشتاری داعش\" كەمپەینی پشتیوانی لەخەڵكی کۆبانی لەكوردستانی سووریە، وەرێخرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كەمپەینی پشتیوانی لە خەڵكی کۆبانی بە دەسپێشخەریی چالاكانی سیاسی، فەرهەنگی، مەدەنی و مافی مرۆڤ رێكەوتی ١١ی رەزبەر دەستی بەكار كرد.
كەمپەینەكە، لەژێر ناوی \" کۆبانی بەتەنیا جێمەهێڵین\" لەلایەن كەسایەتییەكانی كورد و ئێرانی پشتیوانیی لێكراوە.
دكتور قوتبەدین سادقی، دكتور رەحیم فەرهمەند، ئیجلال قەوامی، دكتور حوسێن ئەحمەدی نیاز و نەسرین ستوودە لە ئەندامانی ئەو كەمپەینەن.
ئامانجی كەمپەینەكە \" نارەزایەتی دەربڕین بە هێرشەكانی داعش\"، ئەنجامدانی چالاكیی مەدەنی و مرۆڤ دۆستانە و خزمەتكردنی خەڵكی کۆبانی راگەیەندراوە.
کۆبانی شاری كوردنشین لە سووریایە و لەماوەی چەند حەفتەی رابردوودا كۆنترۆڵەكەی كەوتۆتە دەست دەوڵەتی ئیسلامی و مەترسیی دووبارە بوونەوەی كارەساتی شنگاڵ لە کۆبانی لە گۆڕێدایە.
پێشتریش چالاكانی فەرهەنگی، رۆژنامەنووسان و چالاكانی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران كەمپەینی پشتیوانی لەشنگاڵیان دامەزراند و یارمەتییان لە شارە جۆراوجۆرەكانی ئێران بۆ كۆ كردنەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كەمپەینی پشتیوانی لە خەڵكی کۆبانی بە دەسپێشخەریی چالاكانی سیاسی، فەرهەنگی، مەدەنی و مافی مرۆڤ رێكەوتی ١١ی رەزبەر دەستی بەكار كرد.
كەمپەینەكە، لەژێر ناوی \" کۆبانی بەتەنیا جێمەهێڵین\" لەلایەن كەسایەتییەكانی كورد و ئێرانی پشتیوانیی لێكراوە.
دكتور قوتبەدین سادقی، دكتور رەحیم فەرهمەند، ئیجلال قەوامی، دكتور حوسێن ئەحمەدی نیاز و نەسرین ستوودە لە ئەندامانی ئەو كەمپەینەن.
هەتا ئێستا ١٦٠ هەزار ئاوارەی کۆبانی هانانیان بردۆتە بەر خاكی توركیا
كەمپەینەكە بڵاوی كردۆتەوە، دكتور هێرمیداس باوەند، دكتور فەریبورز رەئیس دانا و دوكتور ئەدیب بروومەندیش پەیوەست بە كەمپەینەكە بوون.ئامانجی كەمپەینەكە \" نارەزایەتی دەربڕین بە هێرشەكانی داعش\"، ئەنجامدانی چالاكیی مەدەنی و مرۆڤ دۆستانە و خزمەتكردنی خەڵكی کۆبانی راگەیەندراوە.