كەمتەرخەمیی بەرپرسانی حكوومەتی داوێنگیری زونگاوی "بورالان"ی ماكۆ بووە
13:52 - 29 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: زونگاوی \"بورالان\"ی شاری ماكۆ لەلایەن ئۆرگان و ئیدارە پێوەندیدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لەبیر كراوە و گرینگییەكی ئەوتۆی پێنادرێت.
بورالان بە رووبەری 250 هێكتار و چەندین كانیی و زنەی ئاوی گەرمی گڕكانی، یەكێك لە زونگاوە گەورەكانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا و یەكێك لە ویستگە سەرەكییەكان و شوێنی ژیانی باڵندە و ئاژەڵی كێویی سەرسنووری توركیەیە لە دەورووبەری شاری ماكۆ.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ماكۆ، هەرچەند ئەم زونگاوە لە چەند ساڵی رابردوودا لە كۆنوانسیۆنی رامسەردا تۆمار كراوە، بەڵام بەهۆی كەمتەرخەمیی لایەنە پێوەندیدارەكان لەبیر كراوە و سەرەڕای وادە و بەڵێنیی ئیدارە و ئۆرگانە حكومەتییەكان كاری خزمەتگوزرایی بۆ نەكراوە و خاوەن بەڕێوەبەرییەكی تۆكمە نیە.
هەواڵنێری كوردپا لە زاری شایەتحاڵانەوە ئاماژەی بەوەش داوە ئێستا زونگاوی بورالان لە دۆخێكی خراپ دایە و راوچی و كەسانی هەلپەرست بە هاوكاریی كۆمەڵێك دەست و پێوەندیی حكوومەت دەستیان كردووە بە راوی باڵندە و ئاژەڵەكانی ئەو زونگاوە و لایەنە حكوومەتیەكانیش هیچ پەرچە كرداێكیشیان نەنواندووە.
كونوانسیۆنی رامسەر رێككەوتنێكی نێودەوڵەتییە كەلە ساڵی 1350 بە مەبەستی پاراستنی زونگاوەكانی جیهان پێكهاتووە و لەلایەن زۆر وڵاتەوە واژۆ كراوە، لەبەر ئەوەی یەكەم جار ئەو كۆنوانسیۆنە لە شاری رامسەری باكووری ئێران بەڕێوە چووە، بە \"كۆنوانسیۆنی رامسەر\" ناوبانگی دەركردووە.