ئەحمەد شەهید: بەرپرسانی حکوومەتی ئێران سیاسەتی\" پێک هەڵکردن\" بگرنە بەر
15:08 - 1 گەلاوێژ 2715

ئاژانسی کوردپا: رێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لەئێران، لەبەیاننامەیەکدا داوای لەحکوومەتی ئیسلامیی ئێران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە پێویستە لەمەوبەدوا بایەخ بە مافی مرۆڤ بدرێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەحمەد شەهید لەبەیاننامەیەکدا باسی لە کەڵک وەرگرتن لە دۆخی رێککەوتنە ناوکییەکە کردووە و رادەگەیەنێ: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە هەوڵەکان لەپێناو باشترکردنی دۆخی مافی مرۆڤ چڕتر بکرێنەوە.
ئەو رێپۆرتێڕەی مافی مرۆڤ دەڵێت: دەبێ حەسەن روحانی پابەند بێت بەو بەڵێنیانەی کە لەکاتی هەڵبژاردنە سەرکۆماریەکەی بە خەڵکی دا و بە تایبەتی ئەو بەڵێنیانەی کە تایبەتن بە مافی مرۆڤ.
لەدرێژەی بەیاننامەکەی ئەحمە شەهیدا هاتووە، گەشە سەندن و پەرەپێدانی ئاشتی و مافی مرۆڤ پێکەوە گرێ دراوی یەکترن.
ئەو کارناسە مافی مرۆڤیە داوا لە ئێران دەکات لەهیچ هەوڵێک بۆ پێڕاگەیشتن و باشترکردنی دۆخی مافی مرۆڤ لە وڵاتەکەی دریغی نەکات.
شەهید لەدرێژەدا باسی لەوە کردووە، پێویستە ئێران نیگەرانییەکانی کۆمەڵگەی جیهانی کە بریتییە لە: زۆربوونی رێژەی ئێعدامەکان لە یەک ساڵی رابردوودا، بەربەست دروستکردن بۆ ئازادییەکان، رێگریی کردن لە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییەکان، رێز دانەنانی بۆ مافی کەمینەکان بڕەوێنێتەوە.
ئەو رێپۆرتێرە تایبەتیەی مافی مرۆڤە، داوای لە دەسەڵاتدارنی ئێران کردووە کە رێگەی پێبدەن سەردانی ئێران بکات و سیاسەتی \" پێک هەڵکردن\" بگرنە بەر.