ئەبوو سابیر: ئەنجامی كۆنفرانسی توونس لە بەرژەوەندیی خەڵكی سووریەدا نەبوو
13:22 - 7 رەشەمه 2711
كوردپا: كۆنفرانسی توونس كە بۆ چارەسەریی پرسی سووریە بە بەشداریی 70 وڵاتی \"دۆستانی سووریە\" پێكهاتبوو كۆتایی پێهات، مەحموود ئەبوو سابیر نوێنەری حیزبی یەكیەتیی دێمۆكراتیكی كوردی سووریە لە هەرێمی كوردستان پێی وایە ئەنجامی ئەو كۆنفرانسە لە بەرژەوەندیی خەڵكی سووریەدا نەبووە.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بە مەبەستی تاوتوێی زیاتری ئەنجامی كۆنفرانسی توونس لە پێوەندییەكدا زانیاریی زیاتری لە نوێنەری حیزبی یەكیەتیی دێمۆكراتیكی كوردی سووریە لە هەرێمی كوردستان وەرگرت.
مەحموود ئەبوو سابیر ئاشكرای كرد، نوێنەری ئەنجەمەنی نیشتمانیی كوردی سووریە و بەشێك لە كۆمیتەكانی دەرەوەی وڵاتی ئەو ئەنجومەنە وەك نوێنەری لایەنە سیاسییەكانی كورد لە كۆنفرانسی توونسدا بەشدار بوون و ویست و داخوازییەكانی كوردیان هێناوەتە بەرباس.
ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی یەكیەتیی دێمۆكراتیكی كوردی سووریە وتیشی: \"بەهۆی بەشداریی كەسانی توندڕەو كە هەڵگری ئەندێشەی شۆڤینی بوون، ئەنجامی كۆنفرانسی توونس لە بەرژەوەندیی خەڵكی سووریەدا نەبووە و خەڵك و لایەنە سیاسییەكان پێی دڵخۆش نین\".
لەبارەی دانی بەڵێنیی ئۆتۆنۆمی بە كوردی سووریە لەلایەن بورهان غەلیوون لە كۆنفرانسی توونس ئەبوو سابیر ئەوەی خستە روو، كورد مافی خۆیەتی كە خاوەنی دیاری كردنی مافی چارەنووس بێت، لە ئەنجومەنی نیشتمانیی سووریەدا كەسانێك هەبوون كە غەدر لە كورد بكەن و پەراوێزی بخەن، بەڵام لەبەر ئەوەی كە بورهان غەلیوون كەسێكی دێمۆكرات و لیبراڵە و باوەڕی بە پێكهاتەكانە هەتا ئێستا ئەم باڵانسە راگیراوە و راشیگەیاندووە كە كورد لە سووریە مافی خۆیەتی بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەكان خاوەنی مافی چارەنووس بێت.
لەبارەی هۆكاری پەناهێنانی لاوانی كوردی سووریە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەبوو سابیر ئاشكرای كرد، \"ئێستا حكوومەتی سووریە خەریكە لە دۆخە ناسكەدا بە زۆرەمڵی بەتایبەتی لاوانی كورد بۆ سەركوت و كوشتنی خەڵك ئەبا بۆ خزمەتی سەربازی و لەمەش ئامانجی خۆی هەیە، لاوانی كوردی سووریەش لەبەر ئەوەی بە شێوەی سەربازی رووبەڕووی خەڵكی خۆیان نەبنەوە، روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن\".
هێندێك لە خەڵك و لایەن و چالاكانی سیاسی لەو باوەڕە دان \"كۆنفرانسی دۆستانی سووریە\" لە توونس، زیاتر لەوەی كە پشتیوانی لە خەڵكی سووریە و شۆڕشەكەی بكات، بە ئاراستەی پشتیوانی لە حكوومەتی سووریەدا كاری كردووە كە ئەمە جێگای نیگەرانیە.