ئێران/ ڕۆژانە ١٠ کەس بە هۆی سووتان گیانیان لە دەست دەدەن

14:55 - 26 رێبەندان 2715
ئاژانسی کوردپا: لە ئێران ڕۆژانە بە هۆی سووتان ١٠ کەس دەمرن، کە زۆربەیان لە بنەماڵە دەستکورتەکانی ئێران بە ئەژمار دێن.

محەممەد جەوادی فاتمی،بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی سووتان لە زانکۆی علووم پزیشکی ئێران ڕاگەیاند: ڕۆژانە ١٠ کەس لە ئێران بە هۆی سووتان دەمرن و ڕێژەی سووتان لە نێوان ١٠ هەتا ١٥ بەرانبەری نێونجی جیهانییەکانە.

فاتمی، سووتاون لە ئێرانیبە نەخۆشی هەژارو دەسکورتەکان وەسف کرد و گوتی کە زیاتری سووتاوەکان هەژارن.

ئەو بەرپرسەی ناوەندەی لێکۆڵینەوەی علووم پزیشکی لە درێژەی لێدوانەکانی گوتی، لە ماوەی ٤٠ ساڵدا تەنیا یەک نەخۆشخانە بۆ سووتاوەکان لە تاران دروست کراوە و هەتاکو ئێستاش هیچ نەخۆشخانەیەک لەو شارە بۆ سووتاوەکان دروست نەکراوە، تەنانەت ئەو نەخۆشخانەیش کۆنە و نۆژن نەکراوەتەوە.

فاتمی هەر لە درێژەدا لێدوانەکانی ئاماژەی بە کەمبوونی تەخت بۆ سووتاوەکان لە ئێران کرد و گوتی: بەپێی پێشبینی وەزارەتی بێهداشت هەتا کۆتایی ساڵی ١٣٩٤ هەتاوی، دەبێ ٢ هەزار ٤٠٠ تەختی سووتاو بۆ نەخۆشەکان هەبێ، بەڵام ئێستا تەنیا ٨٨٦ تەختی سووتاوی لە ئێران بوونی هەیە.

ئەو بەرپرسی زانکۆیە، ئاماژەی بە دواکەوتوویی چارەسەریی سووتاو لەگەڵ ستاندارە جیهانییەکان کرد و گوتی، لە ئێران بۆ چارەسەریی سووتاوهێشتا لە شێوازەکانی ٣٠ هەتا ٤٠ ساڵ لەو پێش کەڵک وەردەگرن، کە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیکەڕێژەی مردن بە هۆی سووتاو لە ئێران بەرزبێتەوە.

ناوبراو، لە درێژەدا گوتی، لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان ١ هەتا ٢ کەس بە هۆی سووتاو لە سەدا ،٩٠ یەکیکیان دەمرن ، بەڵام لە ئێراندا لە ٢ کەسی سووتاو لە سەدا ٦٠ یەکێکیان گیانی لە دەست دەدات.