ئێــران/ لەمانگی پووشپەردا ١٣٩ هاووڵاتیی ئێعدام کران + ئامار
17:21 - 5 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: لەماوەی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا ١٣٩ هاووڵاتیی ئیرانی و ئەفغانی بەبڕیاری دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ئێعدام کران.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی مانگی پووشپەڕ ٢٤٥ کەس ئێعدام کراون کەلە کۆی ئەو رێژەیە ١٣٩ کەسیان تەنیا لەمانگی پووشپەڕدا لە سێدارە دراون.
ئێعدام کرانی ١٣٩ هاووڵاتیی ئێرانی لە مانگی پووشپەر لە حاڵێک دایە کە لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوودا ٣١ هاووڵاتیی لەئێــران ئێعدام کراون، کە بەپێی ئەو ئامارە رێژەی ئێعدام کراوان لەمانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا بەبەراورد لەگەڵ مانگی پووشپەڕی ساڵی رابردوو ١٠٨ کەس زیاتر بووە کە ٥ کەسیان ژن بوون.
هەروەها بەپێی ئەو ئامارە تەنیا لە مانگی پووشپەڕدا ٦٢ کەس لە زیندانەکانی قزلحەسار و رەجایی شاری کەرەج ئێعدام کراون و حوکمی ئێعدامی ٣ زیندایی دیکە لە کەرەج و ئەهواز لە بەرچاوی خەڵک بەرێوە چووە.
لەلایەکی دیکەوەو لەکۆی ئەو ١٣٩ کەسەی کە لەمانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا ئێعدام کراون، ١٢ کەسیان هاووڵاتیی ئەفغانی بوون.
هاوکات لە ماوەی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا ١٠ هاووڵاتیی ئێرانی لەلایەن دادگاکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە تاوانی جۆراوجۆر حوکمی ئێعدامیان بۆ بڕاوەتەوە.
ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، بەسەرنجدان بەنەبوونی میدیای ئازاد لە وڵاتی ئێران و هەروەها ئێعدام کردنی نهێنیی زیندانیان لە زیندانەکان، دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.