ئێران ڕێکوردداری سکاڵا لە جیهاندایە

21:30 - 26 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: وەزیری دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردان لە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ شوڕای شاری تاران باسی لە پەروەردەکردنی خەڵک لە بواری یاسادا کرد.

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، مستەفا پوورمحەممەدی، وەزیری دەزگای دادوەریی ئێران ڕایگەیاندووە کە دەبێ بە گشتی لە هەر کۆڵان و هەموو شارەوانییەکان لە ئێراندا ڕاوێژکاری یاساو مەدەدکاری دەروونی بۆ پەروەردە کردنی خەڵک دابمەزرێت.

لەم کۆبوونەوەیەدا محەممەد سالاری، بەرپرسی کۆمیسیۆنی شارسازی شۆڕای تاران باسی لەتاوانەکانی بیناسازی کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم تاوانانە گرینگی پێ نادڕێت و دەبێیاسایەک بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم تاوانانە هەبێت و ئەو کەسانە کە بە وەرگرتنی بەرتیل سەرپۆش لە سەر تاوانەکان دادەنێن بەرەڕووی یاسا بکرێنەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا هەوەها باس لە منداڵانی کار لە ناو شەقامەکان کراوە کە یاسایەکی بە كەڵک بۆ پشتگیری لەم منداڵانە نییە و پێشتگیریان لێ ناکرێت.

مستەفا پوورمحەممەدی باسی لەوش کردووە کە گرینگترین بابەت پێوەندی بە پاراستنی یاسا، کلتووری ترافیک ، پاراستنی ڕێکوپێکی شۆفێریلە لایەن خەڵکەوە هەیە.

هەروەها ڕایگەیاندووو کە ئێران لە ئاستێکی بەرز لە بواری گیان لە دەست‌دانی کارەساتەکانی شۆفێری لە جیهاندایە و هێمای بە ئاماری وەزارەتی وڵات کردووە کە ڕێژەی گیان لە دەست دان لە کارەساتەکانی شۆفێریدا ٢٨ هەزار کەس بووە و ئێستا بە ١٦ هەزار کەس گەیشتووە بەڵام ئێستاش لە ئاستێکی بەرزدایە و ٣ میلیۆن پەروەندەمان لە شوڕای حەلی کێشەکاندا هەیە کە دەبێ لێکۆڵینەوەی لەسەر بکڕێت.

ئێران لە جیهاندا لە بواری کارەساتەکانی شۆفێری و سكاڵا پڵەی یەکەمی هەیە.