ئێران لە دانی ویزا بە پارلەمانتارانی ئورووپایی خۆی بوارد
15:11 - 7 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: حكوومەتی ئیسلامی ئێران لە دانی ویزا بە لێژنەیەكی پێكهاتوو لە ئەندام پارلەمانەكانی یەكیەتیی ئورووپا بە مەبەستی سەردانی ئەو وڵاتە، خۆی بوارد.
ماڵپەری بی بی سی لە زاری تارا گرانبرگ بەرپرسی لێژنەكەوە بڵاوی كردەوە، بریار بوو لێژنەیەكی پێكهاتوو لە ئەندام پارلەمانەكانی یەكیەتیی ئورووپا بە مەبەستی تاوتوێ كردنی بارودۆخی ناوخۆی ئێران لەگەڵ هاوتاكانمان راوێژ و دانیشتنمان هەبێت.
كرانبرگ وتیشی: حكوومەتی ئێسلامیی تاران لە دانی ویزا بەو لێژنەیە خۆی بواردووە.
خانمی كرانبرگ لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئەوەشی خستە روو، مەبەستێكی دیكەشمان پرسی هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بوو.
بە وتەی كرانبرگ، ئەو لێژنەیەی پارلەمانتارانی یەكیەتیی ئورووپا دیانهەویست چاوپێكەوتن لەگەڵ ناڕازییانی ناوخۆی ئێرانیش پێك بێنن.
حكوومەتی ئیسلامی هەتا ئێستا هیچ روونكردەویەكی لەمەڕ نەدانی ویزا بە پارلەمانتارانی یەكیەتیی ئورووپا نەداوە.
خانمی تارا كرانبرگ ئاشكراشی كرد، لە بەرنامەمان دایە هەموو ساڵێك لێژنەیەك بۆ تاوتوێ كردنی پرسی مافی مرۆڤ رەوانەی وڵاتی ئێران بكەین.
یەكیەتیی ئورووپا و وڵاتانی زلهێزی ئورووپایی لەم چەند ساڵەی دواییدا بە مەبەستی زەخت و گوشار هێنان بۆ حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ بەرنامەی ناوكی و پرسی مافی مرۆڤ لەگەڵ ئەمریكا هاودەنگ بوون.