ئێران سكاڵای لە 20 كۆمپانیای نەوتیی ئورووپایی كرد
16:33 - 16 جۆزەردان 2712
كوردپا: حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بەهۆی كەم كردنەوەی كڕینی نەوت لەو وڵاتە، لەلای رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سكاڵای بەدژی 20 كۆمپانیای نەوتیی ئورووپایی تۆمار كردووە.
جێگری وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، نزیك بە 20 كۆمپانیای نەوتیی وڵاتانی رۆژئاوایی پابەندی رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان نەبوون و زووتر لە كاتی دیاریكراو كڕینی نەوتیان لە ئێران كەم كردەوە.
چەندین وڵاتی ئورووپایی و ژاپۆن و توركیە بە حوكمی ئەوەی كە هاوردەی نەوتیان لە وڵاتی ئێران كەم كردۆتەوە، گەمارۆكانی ئەمریكایان لەسەر لابراوە.
باراك ئۆباما، سەركۆماری ئەمریكا ساڵی 1390 بڕیاری تەحریمی بانكی ناوەندی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانی واژۆ كرد و بەپێی ئەو تەحریمە هەر وڵاتێك كە پێوەندیی بازرگانی لەگەڵ ئەو بانكە هەبێت، گەمارۆی دەخرێتە سەر.
لەلایەكی دیكەوە چوار سەڕافیی بەناوبانگی \"دوبەی\"ش دانوستانی بازرگانییان لەگەڵ ئێران راگرتووە و بانكی ئیسلامیی \"نوور\"یش كە بە یەكێك لە گەورەترین بانكەكان لە دوبەی دێتە ئەژمار، خزمەتگوزارییەكانی بۆ ئێران راگرتووە.
بلژیك، كۆماری چێك، فەرانسە، ئاڵمان، ئیتالیا، ژاپۆن، هولەند، لێهێستان، ئیسپانیا، توركیە و بریتانیا لەو وڵاتانەن كە ئەمریكا بەهۆی جێبەجێ كردنی بڕیارنامەكانی ئەنجومەنی ئاسایش و گەمارۆكانی ئەمریكا بەدژی ئێران، گەمارۆكانی لەسەر لابردوون.