ئێران بەرزترین رێژەی ئامارەی گەشەی شێرپەنجەی لە دونیا هەیە
19:24 - 11 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ هەواڵدەریی میهر لە زاری بەرپرسی ناوەندی لێكۆڵینەوەی شێرپەنجەی زانستگای زانستی پزیشكیی \"شەهید بەهەشتی\"یەوە بڵاوی كردەوە، ئێران بەرزترین رەوتی گەشەی شێرپەنجەی لە دونیا هەیە.
دوكتور ئەكبەری لە چوارەمین كۆنگرەی \"شێرپەنجەی مەمك\"دا وتوویەتی: شێرپەنجەی گەدە بەرزترین ئاماری لەناو پیاوان هەیە و وەك مەترسیدارترین شێرپەنجەی پیاوانیش دیچتە ئەژمار كە هۆكارەكانی دەگەڕێنەوە بۆ خورد و خۆراك، چۆنیەتیی ژیان و هەروەها رەفتارە فەهەنگی و كۆمەڵایەتییەكانی تاك.
ئەكبەری لە درێژەدا وتوویەتی: شێرپەنجەی مەمك بەرچاوترین جۆری شێرپەنجەی ژنانە و كە وەك پێنجەمین هۆكاری مەرگی شێرپەنجەكان دێتە ئەژمار.
ساڵانە لە ئێران نێونجی 8 هەزار و 500 هەتا 10 هەزار حاڵەتی تازە روو دەدەن كە تووشی شێرپەنجەی مەمك دەبن.