یەكەمین فێستیڤاڵی هونەری كوردی لە ئەمریكا دەستی بەكارەكانی كرد
15:09 - 19 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: یەكەمین فێستیڤاڵی هونەریی كوردی لە زانكۆی تێنێسی ئەمریكا لە شاری ئاشڤیڵ دەستی بەكار كرد.
ماڵپەڕی PUK media بڵاوی كردەوە، پەیمانگای كولتووریی كوردستان لە زانكۆی تێنێسی فێستیڤاڵێكی هونەری و كولتووری كوردی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ئەمریكا بەڕێوە دەبات.
ئەم فێستیڤاڵە لە رێكەوتی 17ی خەرمانانەوە دەستی پێكردووە و هەتا20ی خەرمانان دەخایەنێت و چەندین هونەری شێوەكاری، شانۆ، مۆسیقا و كۆڕی ئەدەبی لەخۆ دەگرێت.
ئامانجێكی دیكەی ئەو فێستیڤاڵە دروست كردنی دیالۆگێكی كولتووریی نێوان دوو وڵات و هەروەها پیشان دانی كولتووری و نەریتی كوردە وەك جلوبەرگ و خواردەمەنیی كوردەواری.