ئیسماعیل بێشكچی خەڵاتی نێودەوڵەتیی (هرانت دینك)ی پێ بەخشرا

15:06 - 28 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: دوكتۆر ئیسماعیل بێشكچی، نووسەر و كۆمەڵناسی خەڵكی توركیە، لەسەر كارەكانی لەبارەی كوردەوە چوارەمین خەڵاتی نێودەوڵەتیی \"هرانت دینك\"ی پێ بەخشرا.

ماڵپەڕی خەندان بڵاوی كردۆتەوە، وەكو شكۆ و رێزێك بۆ كەسایەتیی هرانت دینك، رۆژنامەنووسی توركی بە رەچەڵەك ئەرمەنی كە تیرۆر كراوە ئەم خەڵاتەی بەناوەوە كراوە و بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی گۆڤاری حەفتانەی توركیە ( Journal of Turkish Weekly)، ئەوە یەكەمین خەڵاتە كە دوكتۆر ئیسماعیل بێشكچی قبوڵی كردووە.

بەپێی سەرچاوەكە لە كۆی ئەو 36 كتێبەی بێشكچی نووسیونی، ئێستا 32 كتێبیان لە توركیە قەدەغە كراون و بۆ چەندین ساڵ بێشكچی تاكەكەسی غەیرە كورد بووە كە بە ئاشكرا و بە روونی بەرگریی لە مافەكانی كوردانی ئەو وڵاتە كردووە و وەكوو \"پێشەنگی مۆدێرنی توركیە لە لێكۆڵینەوە كوردییەكان\"دا وەسف كراوە .

\"7026.jpg\"
لە میانەی ئەو رێوڕەسمەدا بێشكچی رایگەیاند بڕیاری هەڵبژاردنی ئەو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی \"هرانت دینك\" شانازی و شەرەفێكە بۆ ئەو.

هەروەها دووەمین خەڵاتی ئەمساڵ بە كۆمەڵگای یادگاری نێودەوڵەتی بەخشرا، كە رێكخراوێكی بواری مافەكانی مرۆڤی روسیەیە و لەلایەن دایكانی ئەو سەربازانەی لەدژی شەڕی روسیە ـ چیچەن وەستاون، دامەزراوە.