ئیتلاعات لەسنە چالاكێكی كرێكاریی دەستبەسەر كرد
13:18 - 22 رێبەندان 2714
ئاژانسی كوردپا: یەكێك لەچالاكانی كرێكاریی كوردستان لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رۆژی رابردوو \" حاتەم سەمەدی\" چالاكی كرێكاریان لەشوێنی كارەكەی لە شاری سنە دەستبەسەر كردووە.
ئەو هاووڵاتییە لە ئەندامانی \" كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكانە\" و شوێنی راگرتنەكەشی نادیارە.
كۆتاییەكانی حەفتەی رابردووش چالاكێكی كرێكاری دیكەش بەناوی رێبوار عەبدوڵڵاهی بانگهێشتی لقی ١ دادگای \" ئینقلاب\"ی سنە كرابوو.
دەستبەسەركردن و بانگهێشتكردنی ئەندامانی دامەزراوە و ناوەندە كرێكارییەكان لەحاڵێكدایە كە ناڕەزایەتی كرێكاران بە هۆی نەدانی حەقدەستەكانیان گەیشتۆتە ئەوپەڕی خۆی و لە هەمبەریشدا لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیەكانەوە دەستبەسەر و دەنگیان كپ دەكرێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رۆژی رابردوو \" حاتەم سەمەدی\" چالاكی كرێكاریان لەشوێنی كارەكەی لە شاری سنە دەستبەسەر كردووە.
ئەو هاووڵاتییە لە ئەندامانی \" كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكانە\" و شوێنی راگرتنەكەشی نادیارە.
حاتەم سەمەدی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە
لەلایەكی دیكەوە رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٩ی رێبەندان ستادی خەبەری ئیتلاعاتی سنە \" موزەفەر ساڵح نیا\"ی بانگهێشت و بۆ ماوەی چەندین كاتژمێر لیپێچینەوەی لەگەڵدا كرابوو.كۆتاییەكانی حەفتەی رابردووش چالاكێكی كرێكاری دیكەش بەناوی رێبوار عەبدوڵڵاهی بانگهێشتی لقی ١ دادگای \" ئینقلاب\"ی سنە كرابوو.