ئیتلاعاتی شاری سەردەشت باوکی چالاکێکی سیاسی دەستبەسەر کرد
15:26 - 13 رێبەندان 2716
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، لە شاری سەردەشت ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە باوکی چالاکێکی سیاسیی کوردی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنیەتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی \"مەولوود ئیسماعیل پوور\" و ناوبراویان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنکی نادیار ڕایانگواست.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەردەشت ڕایگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٦٨ ساڵە، ناوبرایان دەستبەسەر کردووە و هەتا ئێستا لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
محەممەد ئیسماعیل پوور بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کراوە.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند: محەممەد کوڕی مەولوود ئیسماعیل پوور، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی، تۆمەتبار کراوە.
چالاکانی مافی مرۆڤ لە شاری سەردەشت نیگەرانیی خۆیان لە دۆخی ناڵەباری جەستەیی و دەرونی مەولوود ئیسماعیل پوور بە هۆی پیری و بەساڵاچوویی ناوبراو، دەربڕیووە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، بنەماڵەی ئیسماعیل پوور بە هۆی گوشاری ناوندە ئەمنیەتییەکان لە دانی هەرچەشنە زانیارییەک بە هەواڵدەرییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ خۆیان بواردووە.
سەرەڕای بەڵێنەکانی سەرکۆمار بۆ باشتر کردنی دۆخی سیاسی لە ئێران، گوشار بۆ سەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە و دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە شارەکانی کوردستان پەرەی سەندووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ساڵی رابردوودا،[(٩٤)ی هەتاوی]، ٧٣٤ هاووڵاتیی کورد بە تاوانی جۆراوجۆر لەلایەن ناوندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەت لە کوردستان دەستبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنیەتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی \"مەولوود ئیسماعیل پوور\" و ناوبراویان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنکی نادیار ڕایانگواست.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەردەشت ڕایگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٦٨ ساڵە، ناوبرایان دەستبەسەر کردووە و هەتا ئێستا لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
محەممەد ئیسماعیل پوور بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کراوە.
محەممەد ئیسماعیل پوور بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەو سەرچاوەیە، هێزە ئەمنیەتییەکان چەندین جار بۆ دەستبەسەر کردنی محەممەد ئیسماعیل پوور، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەو چالاکە سیاسیتە و پاش پشکنین، دەستیان بە ئازار و ئەزیەتی بنەماڵەی ئیسماعیل پوور کردووە.ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند: محەممەد کوڕی مەولوود ئیسماعیل پوور، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی، تۆمەتبار کراوە.