ئیتلاعاتی سپای پاسداران لاوێکی خەڵکی خۆی دەسبەسەر کرد

ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان سەر بە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، لاوێکی کوردیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پیش، لاوێکی کورد بە ناوی "محەممەد شێخکانلوو"، خەڵکی شاری خۆی، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو لاوە کوردەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی: "هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی محەممەد، ناوبراویان ئازار و ئەشکەنجە داوە".

ئەو سەرچاوەیەن هەورەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی وڵامێکی ڕوون بە بنەماڵەی ئەو لاوە کوردە خۆیان دەبوێرن و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار و شوێنی ڕاگرتنی "محەممەد" هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.