یانەی ژنانی هەورامان بەشداریان لە "هەڵمەتی زاگرۆسانە"ی پاوەدا کرد
11:11 - 12 سەرماوەز 2720
دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ١١ی سەرماوەز، یانەی ژنانی هەورامان لقی پاوە وێڕای ڕێکخراوه مەدەنی و ژینگەپارێزییەکانی ئەو شارە لە هەڵمەتی ژینگەپارێزیی "زاگرۆسانە"دا، بەشداریان کرد.
لەو هەڵمەتەدا، ئەنجومەنی "ژیوای"، "قەڵەمی هاوچەرخی کورد" و "شاخەوانی پاوە" بەشداریان لە چاندنی بەڕوو لە "هامنە هەوار" و "ویمیر" پاوە کرد کە یانەی ژنانی هەورامان لقی پاوە، بەشدارییەکی بەرچاویان هەبووه.
یەکێک لە ئەندامانی چالاکی ژنانی هەورامان بە ناوی "ئەختەر ڕەزایی"سپاسی هەوڵی ژنانی لەو هەڵمەتەدا کرد و پێداگریی لە سەر چاندنی بەڕوو لە دارستانەکانی هەوراماندا کرد و ڕایگەیاند:" ڕێزی ئەو کەسانە دەگرین کە لەو بوارەدا، هەوڵ بۆ نوێبوونەوە و چاندنی بەڕوو دەدەن".