یاریزانێکی مێرمنداڵی کورد پێشەنگی تۆرنۆمنتی ٢٠١٥ی نوروێژ

21:49 - 7 گەلاوێژ 2715
ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی کوردلە تۆرنۆمێنتی( یاری چەند لایەن) کاپی ٢٠١٥ کە لە وڵاتی نوروێژ بەڕێوەدەچێت، وەکوو باشترین یارێزان دەست نیشان کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا،تیمی مێرمنداڵانی تەمەن ژێر ١١ ساڵی ئێران لەگەڵ دوو تیم لە کاپی نوروێژ بەشداری کردبوو، توانی لە دوو یاری جیاوازدا لە بەرامبەر تیمی نوروێژ سەرکەوتن بە دەست بهێنێت.

تیمی مێرمنداڵانی ئێران لە یاری یەکەم توانی ١٦گوڵ و لە یاری دووهەم ١٥گوڵ تۆمار بکات.

لە کۆتایی ئەو یارییانەدا، یادگار رۆستەمی یاریزانی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بە تۆمارکردنی ٨گوڵ وەکوو یەکێک لە باشترین گوڵکارەکانی ئەو کێبڕکێیە هەڵبژێردرا.

یارییەکانی کاپی نوروێژ ، بە گەوەرترین تۆرنۆمێنت فووتباڵ دونیا دێتە ئەژمار، بەبەشداری ٥٢وڵات، ١٦٣٩تیم ٣٢هەزار تماشاچی بەشدرابووی هەیە ئێستا لە وڵاتی نوروێژ بەرێوە دەچێت.

لەو یارییەدا پێنج گۆڵ لەو هەشت گوڵە لەلایەن یادگار روستەمی یازیزانی مەیوانییەوە تۆمار کرا.

مێهدی مەهدەوی‌کیا بەپرسی هەڵبژاردنی مێرمنداڵانی ژێر ١١ ساڵی ئێران، نازناوی \"مێسیی ئاسیا\'\'ی بە یادگار رۆستەمی بەخشی.

یادگار رۆستەمی قوتابیی قۆناخی پێنجەمی سەرەتایی و خەڵکی گوندی \"ساواجێ\" سەربە ناوچەی خاومیرئاوای مەریوانە.