یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك كۆماری ئێران سووكایه‌تی به عه‌ره‌ب و توركه‌كان كرد
20:17 - 23 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: عه‌لی یوونسی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك كۆماری ئێران، كۆمه‌ڵێ قسه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی له‌مه‌ڕ عه‌ره‌ب و توركه‌كان هێناوه‌ته سه‌ر زمان.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێرییه‌كان، عه‌لی یوونسی، ئامانجی زۆربه‌ی ئه‌و جموجۆڵانه‌ی كه ئێستا له ناوچه‌كه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی ڕه‌گه‌زیی عه‌ره‌ب بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر جیهانی ئیسلامدا ناوزه‌د كرد. ناوبراو گرووپی داعشی له درێژه‌ی ئه‌م بیرۆكهیدا پێناسه كردووه.
ناوبراو گوتی كه عه‌ره‌به‌كان له به‌رامبه‌ر ئێرانییه‌كان و توركه‌كاندا هه‌ست به سووكایه‌تی ده‌كه‌ن و داعش وەڵامێكی مێژووییه بۆ پێویستیی ئه‌وان له‌هه‌مبه‌ر زاڵبوون به‌سه‌ر جیهانی ئیسلامدا.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، یه‌كێك له نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری وڵاتی ئێرانه، به‌ڵام ڕاوێژكاری ڕووحانی له قسه‌كانی خۆیدا ئه‌وانیشی نەبواردووە.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك كۆماری ئیران، به هێما كردن بۆ كوژرانی \"ئه‌مین\" خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی گوتی: \"ئێرانییه‌كان به كوشتنی براكه‌ی مه‌ئموون ـ خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی ـ بۆ هه‌تاهه‌تایه هه‌وساری ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستی عه‌ره‌به‌كان ده‌رهێناوه\".
عه‌لی یوونسی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی زیاد كرد: \"ئه‌گه‌ر ئیمام ڕه‌زا له ئێران نه‌بوایه‌ت، ئێستا نه ئێرانێك بوونی هه‌بوو و نه ئیسلامێكیش.\"
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئیمام ڕه‌زا، له نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه و به ڕه‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بێكی قوڕه‌یشییه كه له نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب له‌دایك بووه.
یوونسی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، به توندی هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵكی تورك و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له یاریگای ئیمام خومه‌ینیدا دروشمی كه‌نداوی عه‌ره‌بییان بەرزکردۆتەوە. یوونسی گوتی؛ \"ئه‌وان كه‌سانێكی خۆفرۆشن\" و له‌م پێوه‌ندییه‌دا وتوویه‌تی: \"كۆمه‌ڵێ كه‌سی خۆفرۆش و فریودراو، كارێكی زۆر قیزه‌ون و مه‌ترسیداریان به ناوی ئازهرییهكانهوه له ئازه‌ربایجان ئه‌نجام داوه و دروشمی كه‌نداوی عهرەبییان به‌رز كردووه‌ته‌وه.\" ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ: \"ئه‌م كه‌سانه نه ئێرانین و نه توركن\".