یادی شەریف باجوەر و هاوڕێیانی لە وڵاتی بولغارستان بەڕز ڕاگیرا
13:25 - 16 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی یادکردنەوەی شەریف باجوەر و هاوڕێیانی لە پایتەختی وڵاتی بولغارستان بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دەرهێنەرانی کورتە فیلمی \"ذبح\" لە چواردەهەمین فێستیڤاڵی خوێندکاریی \"Early Bird\" که لە وڵاتی بولغارستان لە شاری سوفیا، پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو، ڕێوڕەسمێکیان بۆ یادکردنەوەیەک شەریف باجوەر و هاوڕێکانی لە سەرەتای فێستیڤاڵەکەدا بە بەشداری فیلمسازان بەڕێوە برد.
سامان حوسێنپوور و ئاکو زەند کەریمی، وەکوو سیناریۆنووس و دەرهێنەران، حامید بەقاییان وەکوو وێنەگری کورتە فیلمی \"ذبح\" لەو ڕێوڕەسمەدا بەشدار بوون.
دوو کەس لە هونەرمەندانی بولغارستانی لەو ڕێورەسمەدا، گۆرانییەکیان بە یادی تەواوی قارەمانە نەتەوەییەکان خوێند.
ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانان، چوار چالاکی ژینگەپارێز، خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی \"شەریف باجوەر، ئومید کۆنەپۆشی، ڕەحمەت حەکیمی نیا و محەممەد پژوهی\" لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی دەوروبەری ئەم شارە گیانیان لەدەستدا.
شەریف باجوەر کوڕی بایەزید لە ساڵی ١٣٥٠ی هەتاوی لە شاری مەریوان لەدایک بووە و یەکێک لە چالاکە مەدەنییە ناسراوەکانی کوردستان و لە ساڵی ١٣٩٦ بە دروشمی \"نەبوونی توندوتیژی ڕێگەی پیرۆزی مرۆڤایەتییە\" لە کارێكی ناڕەزایەتییدا بە پاسکیل بەرەو تاران بەڕێکەوت.