كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بە هۆیەكی نادیار گیانی لەدەست دا
14:08 - 17 بانەمەڕ 2712
كوردپا: شەوی رابردوو تەرمی بێگیانی كۆڵبەرێكی كوردی خەڵكی شاری مەریوان لە ناوچەی نەوسوود بینرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، \"سەدیق چەنانی\" كۆڵبەری خەڵكی ئاوایی \"هەجمنە\"ی سەر بە مەریوان لە حاڵێكدا كە كەلوپەلی بە كۆڵەوە بووە تەرمەكەی لە شوێنێك بە ناوی \" قەڵاگا\" لە ناوچەی نەوسوود لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە دۆزراوەتەوە.
بە وتەی شایەتحاڵان، هیچ نیشانەیەك لە هۆكاری مەرگی ئەو كۆڵبەرە دەرنەكەوتووە و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هۆكاری گیان لەدەست دانی روون نەبۆتەوە.
لە سەرەتای ساڵی 1391وە هەتا ئێستا نزیك بە10 كۆڵبەری كورد بەهۆی سەرما و تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست داوە و بەشێكی دیكەش بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران گیانیان لێئەستێنراوە.