‌ ٢٢ كۆڵبه‌ر لە سەقز دەسبەسەر کران

11:10 - 10 خەزەڵوەر 2720

هێزەکانی حکوومەتی ئێران ٢٢ کۆڵبەریان لە سنووری "بڕوێشکانیـ"ـی بانە دەسبەسەر کردووە.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێکەوتی ٨ی‌ خه‌زه‌ڵوه‌ڕ ٢٢ کۆڵبەر لە شاری سەقز لە کاتی چون بۆ کۆڵ‌ لە نێو ماشین و بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک ‌و بارێكی‌ قاچاخ لە مەرزی "بڕوێشکانی" لە گوندی "کێلێ" له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ حکوومەتییەوە ده‌سبه‌سه‌ر كران.

ئەو کۆڵبەرانە لە کاتژمێر ٢ی داونیوەڕۆ هەتا ٨ی شەو لە ئیتلاعاتی هەنگی سنووری ڕاگیراون و بێڕێزیان پێ کراوە.

ئەو کۆڵبەرانه لە دیوێکی بچووکدا ڕاگیراون و بەهۆی ڕاگیرانیان لەم دیوەدا لەگەڵ کاربەدەستانی حکوومەت تووشی شەڕ و دەمەقاڵێ بوونە.

ئه‌م كۆڵبه‌ره‌ بێ‌تاوانانه‌ دوای‌ ٦ كاتژمێر ئازاد کراون، به‌ڵام هه‌رچی‌ كه‌لوپه‌لی‌ شه‌خسیان هه‌بووه‌، لێیان وه‌رگرتوون.

خه‌ڵكێكی‌ زۆر له‌ شارەکانی کوردستان به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ كار‌ و داهات ڕۆژانه‌ ڕوو ده‌كه‌نه‌ سنووره‌كان بۆ كۆڵبه‌ڕی ‌‌و گیانی‌ خۆیان بۆ نان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.