كۆمەڵێك كرێكار لە لقی شیركەتی "بە پخش" لە سنە لەسەر كار دەركران
16:53 - 3 جۆزەردان 2712
كوردپا: كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردەوە، كۆمەڵێك كرێكاری كورد لەلایەن لقی شیركەتی \"بە پخش\" لە شاری سنە لەسەر كار دەركران.
بەپێی راپۆرتێك كەلە ماڵپەڕی سەرەكیی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاو كراوەتەوە، شیركەتی \"بە پخش\" كە یەكێك لە گەورەترین شیركەتەكانی بڵاو و دابەش كردنی كاڵایە لە ئێران، لەژێر ناوی كەم كردنەوەی هەزینە و تێچووی ئەو شیركەتە 11 كرێكاری كوردی لە لقی ئەو شیركەتە لە سنە لەسەر كار دەكردووە.
لەو راپۆرتەدا هاتووە ئەگەری زۆرە بەپێی رێكارێك كە لێپرسراوانی ئەو شیركەتە گرتوویانەتە پێش لە داهاتوویەكی نزیكدا كەسانی دیكەش لەو شیركەتە بێكار بكرێن، لە لقەكانی دیكەی ئەو شیركەتە لە شارەكانی دیكەی ئێرانیش كرێكاریان لەسەر كار دەركردووە.
ناوی ئەو كرێكارە كوردانەی كە لە لقی ئەو شیركەتە لە سنە بێكار كراون، بریتیتن لە:
ئیبراهیم غونچە دڵان، بەهمەن بەهمەنی، كەریم سەفەری، نادر زارعی، هێرش ساڵحی، ئومێد كەنعانی، شەمسوڵڵا حەقیقیان، جەبار ئیسلامی، هێرش وەرمزیار، جەمشید خورووش، محەممەدرەزا عەباسپوور.
لە حاڵێكدا لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە شەپۆلێكی بەربڵاوی بێكاری لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران و هەروەها داخرانی كەرتەكانی كار دەستی پێكردووە و بە هەزاران كەس بێكار بوون كە، ئەحمەدی نژاد سەركۆماری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە دانیشتن لەگەڵ هەڵبژێراوانی مەجلیسی نۆیەمدا باسی لە باش بوونی رەوشی ئابووری، كار، وەبەرهێنان و كەرتی كشتوكاڵیی وڵاتی كردووە و رایگەیاندووە: لە ماوەی كەمتر لە دوو ساڵدا دەكرێ بێكاری لە ئێران بنبڕ بكرێت.
بەپێی ئامار و زانیارییەكان لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران نزیك بە 7 هەزار كەس بێكار بوون و بە دەیان كەرتی كاریش داخراون.