كۆمەلێك لە چالاكانی فەرهەنگی بۆ پشتیوانی لە محەمەدسدیق كەبودوەند مان لە خواردن دەگرن

13:14 - 8 پووشپەڕ 2712
كوردپا: هەشت چالاكی فەرهەنگیی كورد لە دەرەوەی وڵات و هەرێمی كوردستان بە مەبەستی پشتیوانی لە محەممەدسدیق كەبوودوەند بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ مان لە خواردن دەگرن.

هەشت چالاكی فەرهەنگی و سیاسیی كورد لە ئاگاداریەكدا بڵاویان كردۆتەوە، كە بۆ پشتیوانی لە ویست و داخوازییەكانی كەبوودوەند و مانگرتنی بێسنووی ناوبراو بۆ ماوەی سَی رۆژ مان لە خواردن دەگرن، نوسخەیەك لەو ئاگادارییە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

هەروەك ئاگادارن بەڕێز محەمەدسدیق كەبوودوەند ماوەی ٣٣ رۆژە دەستی داوەتە مانگرتنێكی بێ سنوور و هەتا ئێستاش بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسانی گرتوخانەی ئێوین، نەتەنیا هیچ جۆرە وەڵامێكیان لەمەڕ خواستەكەی كەبودوەند نەداوەتەوە، بەڵكوو بە شێوەیەكی زۆر نابەرپرسانە لە هەمبەر ژیانی كەبودوەنددا هەڵسوكەوت دەكەن.

لەمڕووەوە كە بەڕێزیان كە وەك باوكی مافی مرۆڤی كوردستانیش ناسراوە بەهۆی مانگرتنەكەی لە ناو گرتووخانەی ئێوینی تاران گیانی لە مەترسی دایە، ئێمە ژمارەیەك چالاكڤانی مەدەنی لە 9ی پووشپەڕ ( ٢٩ ژوئەن)ەوە بۆ ماوەی ٣ رۆژ و هەركەس لە ماڵی خۆی بە مەبەستی پشتیوانی كردن لە بەڕێزیان مانگرتن لە خواردنی خۆمان رادەگەیەنین و بە هەموو شێوەیەك داكۆكی خۆمان لە بەڕێز كەبودوەند بۆ بەدەستهێنانی خواستە رەواكانی دەردەبڕێن.

مانگرتوان بریتین لە:
عارف نادری / نۆروێژ
ئەمیر بابەكری / سوید
شێركۆ جیهانی / سوید
جەهانگیر عەبدوڵڵلاهی / ئاڵمان
هۆمەن سەعدەیە / نۆروێژ
ئاسۆ پیرۆتی / ئوتریش
مەسعود فەتحی / هەرێمی كوردستان
سولەێمان چووكەڵی / نۆروێژ
٢٧ / ٠٦ / ٢٠١٢