كۆكردنەوەی بەربڵاوی ماهوارە لە تاران

13:44 - 24 رێبەندان 2711
كوردپا: هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە تاران دەستیان داوەتە كۆكردنەوەی بەربڵاوی ماهوارەی هاووڵاتیان.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە تاران، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هێزە ئینتزامییەكان ماهوارەی هاووڵاتییانیان لە چەندین گەڕەكی شاری تاران كۆ كردۆتەوە.

گەڕەكی سەعادەت ئاوای تاران یەك لەو شوێنانە بووە كە ماهوارەیەكی بەرچاوی لێ‌ كۆ كرایەوە.

بە وتەی شایەتحاڵان، هێزە ئینتزامییەكان لە كاتی كۆ كردنەوەی ماهوارەدا بێ‌ رێزیان بە هاووڵاتییان كردووە.