گەمارۆكان گاریگەرییان لەسەر هاوردەی پێداویستیی خەڵك و خواردەمەنی لە ئێران داناوە

15:12 - 14 جۆزەردان 2712
كوردپا: ئەو گەمارۆ نێودەوڵەتییانەی كە خراونەتە سەر ئێران هیچكامیان پێداویستیی خەڵك و خواردەمەنی و دەرمانی لەخۆ ناگرن، بەڵام سەرەڕای ئەوانەش حكوومەتی ئێران لەگەڵ كێشەی هاوردەی خواردەمەنی بەرەوڕوویە.

هەواڵدەریی روێتێرز بڵاوی كردەوە، شیركەت و كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دوای پەسەند كردنی گەمارۆكان لەگەڵ كێشەی هاوردەی پێداویستیی خەڵك و خواردەمەنی و دەرمانی بەرەوڕوو بۆتەوە.

لەم چەند ساڵەی دواییدا یەكیەتیی ئورووپا و ئەمریكا ژمارەیەكی بەرچاو بانك و دامەزراوە ماڵییەكانی حكوومەتی تارانیان بەهۆی چالاك بوونیان لە بەرنامەی ناوكیدا تەحریم كردووە.
\"4749.jpg\"
گەمارۆكان كاریگەرییان لەسەر بەشی دەرمانیش هەبووە:
سەرەڕای بەڵێنییەكانی وەزارەتی تەندروستی و دەرمانیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، ئەو وەزارەتخانەیە ئەمساڵ لەگەڵ 2400 میلیارد تمەن كەمیی بوودجە بەرەوڕوویە.

بەپێی تەرحی پێشنیاریی وەزارەتی تەندروستی بڕیار بوو 30%ی خەرجیی دەوا و دەرمان لەلایەن هاووڵاتییانەوە بدرێت و 70%ی بكەوێتە ئەستۆی دەوڵەت، بەڵام بە وتەی لێپرسراوی پزیشكانی گشتیی ئێران، زۆربەی هاووڵاتییان توانایی خەرجی سەر سووڕهێنەری دەوا و دەرمانیان نیە.

بەشێكی دیكە لە كێشەكانی وەزارەتی تەندروستی كەمیی كەرتەكانی دەرمان و نەبوونی نەخۆشخانە لە ناوچە هەژارەكان و ئەگەریش هەیە لەگەڵ بێ‌ ئیمكاناتی بەڕەروون.

بەپێی راپۆڕتی ساڵانەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی (W H O )، بۆ هەر 10 هەزار كەس 27 تەختی نەخۆش هەیە، بەڵام لە ئێراندا بۆ هەر 10 هەزار كەس 14 تەخت هەیە.

هەر لەو پێوەندییەدا ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوكی لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووە، وڵاتانی ئورووپایی كڕینی نەوتیان لە ئێران كەم كردۆتەوە و ئەوە دەرخەری كاریگەریی گەمارۆكانە لەسەر ئەو وڵاتە.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە، كڕیارانی نەوتی حكوومەتی ئێران بە شێوەیەكی بەرچاو هاوردەی نەوتیان كەم كردۆتەوە و بۆ كڕینی نەوت روویان لە وڵاتانی دیكەی كەنداو كردووە.