گیان لەدەستدان و برینداربوونی دوو کرێکار لە ورمێ

دوو کرێکاری دامەزراوەی وزەی سیکلی ورمێ، کەوتوونەتە ناو ئیگزۆزی ئەو وزەیەخانە و لە ئەنجامدا کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و کرێکاریش بریندار بووە.

شوناسی ئەو کرێکارەی گیانی لەدەست داوە"هادی‌پوور" ڕاگەیەندراوە و شوناسی ئەو کرێکارەکەی دیکە هەتا ئێستا ناڕوونە.

ئەو دوو کرێکارە لە کاتی کارکردن، بەربوونەتەوە ناوەوەی ئیگزۆزی "بویلر" قازانگی کوڵاندنی ئاوی یەکەی ٣ی گازی ئەو دامەزراوەیە.