گرتە ماهوارەییەكان نیشان دەدەن ئێران سەرقاڵی بەتاڵ كردنی بنكەی ئەتۆمیی پارچینە
15:39 - 19 رەشەمه 2711
كوردپا: كۆمەڵێك لە دیپلۆماتكارە رۆژئاواییەكان لەو باوەڕە دان كە ئێران سەرقاڵی گواستنەوەی كەلوپەلە نیزامییەكانە لە بنكەی ئەتۆمی پارچین و بۆ شوێنێكی دیكەیان رادەگوێزێ.
پیشكێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوكی لە دوایین سەفەری خۆیاندا بۆ ئێران رایانگەیاند كە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە ئیزنیان نەداوە سەردتانی بكەی ئەتۆمیی پارچین لە نزیك تاران بكەن.
پاش گەڕانەوەی پشكێنەرانی ئاژانس، رێكەوتی نوێنەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناكی رایگەیاند كە وڵاتەكەی ئیزن دەدات پشكێنەرانی ئاژانس سەردانی بنكەی ئەتۆمیی پارچین بكەن.
لەم بارەوە هەوڵدەریی ئاسەوشەیتێد پرێس لەزاری دیپلۆماتكارە رۆژئاواییەكانەوە بڵاوی كردۆتەوە، كە گرتە ماهوارەییەكان ئەوە نیشان دەدەن كەلە رۆژانی رابردوودا كەرەسەی گوازەرەوەی قورس سەرقاڵی گواستنەوەی كەلوپەلی نیزامیی ناو بنكەی ئەتۆمیی پارچینن.
دیپلۆماتكارانی رۆژئاوا تەئكیدیان كردۆتەوە ئەو جموجۆڵ و چالاكییانە دەرخەری هەوڵەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانن بۆ ئامادە كردنی ئەو بنكە ئەتۆمییە بۆ پشكنینی چاودێرانی ئاژانس و هەروەها سەرقاڵی بەتاََ كردنی كەلوپەلی پێوەندیدار بە تاقیكاریی ئەتۆمین.
ئەمریكا و رۆژئاوا حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بەوە تاوانبار دەكەن كە هەوڵەكانی لە راستای ساز كردنی چەكی ناكی دایە.
لێپرسراوانی ئێران بەردەوام ئەم ئەمەی بە ئیدیعا وەسف كردووە و رەتی دەكاتەوە و بۆ خۆشی ئیدیعا دەكات كە هەوڵەكانی ئاشتیخوازانەیە. سەرەڕای ئەم مەسەلانە دوایین راپۆرتی ئاژانسی وزەی ناوكی لەمەڕ چالاكییە ناوكییەكانی ئێران باس لە هەوڵەكانی ئێران بۆ دەست پێراگەیشتنی چەكی ئەتۆمی دەكەن.
بنكەی ناكوكیی پارچین سەر بە وەزارەتی بەرگری حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانە كەلە باشووری تاران هەڵكەوتووە و لە ساڵی 2005 دوو جار لەلایەن ئاژانسەوە پشكێنراوە.