گاواراس و بەهمەن قوبادی بۆ خەڵاتی فێستیڤاڵی "سان سێباستییان" لە ركەبەری دان
13:52 - 10 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: سینەماكاری جیهانی \"گۆستاو گاواراس\" و سینەماكاری ناوداری كورد \"بەهمەن قوبادی\" بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی 60مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"سان سێباستییان\"ی ئیسپانیایی لە ركەبەری دان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە پاش سەركەوتنی فیلمی سینەمایی \"وەرزی كەركەدەن\" Rhino Season دوایین بەرهەمی سینەماكاری ناودار و بە ئەزموونی كورد \"بەهمەن قوبادی\" لە یەكەمین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی تایبەتی سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"تۆرێنتۆ\" لە وڵاتی كانادا و پێشوازیی زۆربەی رخنەگرانی سینەمای جیهان، لەم فیلمە و هەروەها نووسینی رخنەی پۆزێتێڤ لە پەیوەندی لەگەڵ بنەمای شاعیرانەی ئەم فیلمە \"بەهمەن قوبادی، مۆنیكا بێلوچی، بێهرووز وسووقی، بێلجین بێلگین و ئارەش لەباف\" ئێستاكە لە 60مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"سان سباستییان\"ی ئیسپانیایی ئامادەن بۆ ئەوەی كە ئەم فیلمە لەم فێستیڤاڵە گرینگەی جیهانی سینەما نمایش بكرێت.
60مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"سان سێباستیان\" چەند رۆژە كە بە ئامادەبوونی سینەماكارانی ناوداری جیهان و نمایشی فیلمەكانیان دەستی پێكردووە و فیلمی سینەمایی \"وەرزی كەركەدەن\" لە رۆژانی 5و 6ی مانگی رەزبەر(26 و 27ی سێپتامبری 2012ی زایینی) لەم فیستیڤاڵە نمایشكرا و لەلایەن رخنەگرانی سینەما، رۆژنامەنووسان و بینەرانەوە پێشوازیی لێكرا.
\"وەرزی كەركەدەن\" كەلە بەشی تایبەتیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"سان سێباستیان\" وەرگیراوە، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی گرینگی ئەم بەشەی فێستیڤاڵ، لەگەڵ بەرهەمی سینەماكارانی گەورەی جیهان لە ركەبەری دایە.
بەشی پێشبڕكێی شەستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سان سێباستییان كە یەكێكە لە فیستیڤاڵە بەرچاوە و گرینگەكانی سینەما، ئەمساڵ خانەخێویی فیلمەگەلێكە لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان كە خاوەنی شێوازی تایبەت بە خۆیانن، لەوانە: وڵاتانی ئیسپانیا، ئارژانتین، ئەمریكای باشوور و ئەورووپای رۆژئاوا، كە هەر ئەوانە بۆتە هۆی ئەوەی كە ركەبەریی فیلمەكەی قوبادی لەم بەشەدا سەختتر بێت.
سان سێباستییان ئەمساڵ لە لایەكەوە ناوی یەكێك لە دەرهێنەرە گەورە و ناودارەكانی ئێران و كوردستان و هەروەها لەلایەكی دیكەشەوە ناوی سینەماكاران و ئەكتەرە ناودارەكانی جیهان لەگەڵیدا هاوڕێیەوە، لەوانە: پێنێ لە پە كرووز، بێن ئەفلاك، مۆنیكا بلووچی، بێهرووز وسووقی و ئەكتەرە ناودارەكانی سینەمای ئیسپانیا، چین، فەرانسە، كانادا، سووئێد، ئێران و چەندین وڵاتی دیكە و هەروەها كۆمەڵێك دەرهێنەر، لەوانە: داستین هافمەن، نیكۆلاس جارسكی، گۆستاو گاواراس، خاوییەر رۆبێرۆ، سێرجیۆ كاستۆ، سینەماكاری كورد بەهەمەن قوبادی و چەندین دەرهێنەری دیكە.
فیلمی سینەمایی \"وەرزی كەركەدەن\" دوایین بەرهەمی بەهمەن قوبادی لە ولاتی توركیە و دەرەوەی ئێرانە كە كردنەوەی درگایەكی نوێیە بۆ فیلمسازانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات.
\"وەرزی كەركەدەن\" دوای بەشداری لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سان سێباستییان، بەرەو چەندین فێستیڤاڵی گرینگی جیهانی سەفەر دەكات تا ئەم سینەماكارە بەناوبانگە كوردە بە دوایین بەرهەمی خۆی، نەفەسێكی نوێی بە سینەمای ئێران لە دەرەوەی وڵات ببەخشێت.
بەهمەن قوبادی لە ساڵانی رابردوودا بە فیلمی سینەمایی \"كیسەڵەكانیش دەفڕن\" و هەروەها فیلمی سینەمایی \"نیوەی مانگ\" دوو خەڵاتی سەرەكی سەدەفی زێڕینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سان سێباستییانی بەدەستهێناوە.