کەمتەرخەمیی ناوەندە قەزاییەکان لە رەوتی دزی لە شاری روانسەر

20:22 - 8 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: دیاردەی نەشیاوی دزی کردن لە شاری روانسەر پەرەی سەندووە و ئەم رەوتەش لەو شارە، دڵنیگەرانی هاووڵاتییانی لێ بووەتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی حەفتەی رابردوودا دزی لە شاری روانسەر پەرەی سەندووە، ئەمە لە حالێکدایە هەتا ئیستا ناوەندە پەیوەندیدارەکان هیچ هەولێک و بەدواداچوونێکیان بۆ پێشگرتن لە دزی لەماڵان نەکردووە.

سەرچاوەیەک لە شاری روانسەر وتی: لە حەفتەی رابردوودا لە ماڵی چەندین کەس لە هاووڵاتیانی روانسەر دزی کراوە و هەتا ئیستا روون نەبووەتەوە کە ئەو دزیانە لە لایەن چ کەسانێک ئەنجام دەدرێن.

سەرچاوەکە وەتیشی: ئەم دزیانە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە ناوەندە پەیوەندیدارەکان شاری روانسەر ئاگادار کراونەتەوە ، بەڵام تا ئێستا هیچ هەوڵێک و بەدواداچوونێکیان بۆ پێشگرتن دزی نکردووە.
ناوی ئەو کەسانەی کە لە ماڵەکەیان دزی کراوە لە ئاژانسی کوردپا پارێزراوە.