کەبوودوەند، پیرۆزبایی ئازادکرانی کۆبانیی لە گەلی کورد کرد
19:18 - 8 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان سەبراەت بە ئازادکرانی کۆبانی لە دەستی چەکدارانی داعش، نامەیەکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، محەمەد سدیق کەبودوەند لەو نامەیەدا پیرۆزبایی ئازادکرانی کۆبانیی لە تێکڕای شەڕڤانان، پێشمەرگەکانی هڕێمی کوردستان، خەڵکی کۆبانی، نەتەوەی کورد و خەڵکی ئازادیخواز لە سەرتاسەری جیهان، کە پەنا و پشتیوانی گەلی کورد بوون، کردووە.
کەبوودوەند لەبەشێکی ئەو نامەیەدا، ئازدکرانی کۆبانیی وەکوو هێمای هاوپەیونەدی و بڕوابەخۆبوون و خۆڕاگریی نەتەوەی کورد و سەرجەم نەتەوەکانی ژێر دەسەڵاتی داگیرکەران و کۆتایی سەرکوتی ئازدی و مافی مرۆڤ لە ناوچەکدا لە قەڵەم داوە.
دەقی نامەی کەبوودوەند لەلایەن ئاژانسی کوردپاوە کراوەتە کوردی:
وێڕای دەستخۆشی لە خۆڕاگریی لاوان، ژنان و پیاوانی کانتۆنی خودموختاری کۆبانی لە کوردستانی رۆژئاوا و پێزانین لە تێکڕای شەڕڤانان و پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان و رێزدانان بۆ هەوڵ و لەخۆبردوویی گیانبەختکردوانی رێگەی ئازادی و رزگاری، پیرۆزبایی سەرکەوتنی خۆڕاگرانی کۆبانی و دەرکردنی دوژمنانی مرۆڤایەتی و ئینسانییەت لەو شارە، لە گەلی کورد و تێکڕای خەڵکی ئازادیخوازی جیهان کە پشتیوانی گەلی کورد بوون، دەکەم.
هیوادارم کە ئازاد کرانی کۆبانی، هێمای هاوپەیوەندیی، بڕوابەخۆبوون و خۆڕاگریی گەلی کورد، ببێتە سەرەتایەک بۆ رزگاریی و ئازادیی خەڵکی چەوساوەی کورد و سەرجەم خەڵکانی ئازادیخواز لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەران و کۆتایی هاتنی سەرکوتی ئازدی و مافی مرۆڤ لە ناوچەکەدا.
محەمەد سدیق کەبوودوەند
تاران – زیندانی ئێڤین
٦ی رێبەندانی ١٣٩٣
٢٦ی ژانویەی ٢٠١٥