کێشەی بنەماڵەیی لە کرماشان کوژرانی پاڕێزەرێک و دوو کەسی دیکەی لێ کەوتەوە

10:31 - 15 رێبەندان 2720

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندان، لە ئەنجامی تەقەی هاووڵاتییەک لە شاری کرماشان بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی، ژنە پارێزەرێک، هاوژینی بکوژەکە و هەروەها برایەکی هاوژینەکەی، گیانیان لەدەست دا.

شوناسی ئەو ژنە پارێزەرە بە ناوی "پەریوەش زەفەری" ڕاگەیندراوە.

فەرماندەی پۆلیس و دادستانی شاری کرماشان لەو بارەیەوە ڕایانگەیاندووە کە؛ ئەو ڕووداوە لە بەرانبەر دادگوستەری و لە شەقامی "بێنت ئەلهودا"ی شاری کرماشان و لە نزیک نووسینگەی پارێزەری، ڕووی داوە و بووەتە هۆی کوژرانی برای هاوژینی بکوژەکە و برینداربوونی پاڕێزەر و هاوژینی بکوژەکە.

لەو ڕووداوە، پاش برینداربوونی پارێزە و هاوژینی بکوژەکە، بە هۆی قورسیی برینەکانییانەوە، لە ڕێگای نەخۆشخانە، ئەو دوو ژنە هاووڵاتییە، گیانیان لە دەست دابوو.