کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت بریندار بوو

ڕۆژی سێشەممە ٧ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سامان ڕەسووڵ پوور"، خەڵکی سەردەشت، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە بریندار بووە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو کۆڵبەرە وێڕای گرووپێک لە کۆڵبەرانی دیکەیان داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە.

سامان ڕەسووڵ پوور، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی سەردەشت کراوە.