کۆڵبەرێکی کورد پاش دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا

14:36 - 26 رێبەندان 2716
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد کە لە بەرزاییەکانی شاری سەردەشت کەوتبووە خوارەوە، باش دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دوو شەممە ٢٥ی ڕێبەندان، خالید قارەمانی، کۆڵبەری کورد بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی ناوچەی \"ئالان\"ی شاری سەردەشت بە سەختی بریندار ببوو، گیانی لە دەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە خەڵکی شاری نەغەدەیە و بە هاوکاری خەڵکی گوندی\"بێتووش\"ی شاری سەردەشت، سەرەتا بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گویزرایەوە و دواتر بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمی ڕاگوێزرا.

\"\"هەواڵە بڵاو کراوەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی تووشی زەربەی مێشکی هاتووە.

جەنازەی ئەو کۆڵبەرە کورد ڕۆژی رابردوو لە شاری نەغەدە ئەسپێردەی خاک کرا.

بەهۆی نەبوونی هەلی کار و کارخانە و کارگەی بەرهەمهێنان لە شارەکانی کوردستان هاووڵاتییانی کورد، بە ناچاری ڕوو لە کاسبیی پڕ مەترسیی کۆڵبەری دەکەن.