کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری سەردەشت بریندار کرا

11:11 - 9 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئاوارە فەتحی" خەڵکی گوندی " ئاڵیەمەرانـ"ـی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "زلێ"ی ئەو شارە پێکرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردووە و ئەو کۆڵبەرە کوردە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی لە هەرێمی کوردستان کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "باست محەممەدی" خەڵکی گوندی "نەنۆڕ"ی شاری بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "سەرتەزێنـ"ـی ئەو شارە پێکرا.