کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی مەریوان بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان گیانی لەدەست دا

16:24 - 23 رێبەندان 2720

شەوی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئارام جاتەن"، خەڵکی گوندی "کانیسانان" سەر بە مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە، لە کاتی کۆڵبەریدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە و تەرمی ناوبراو ڕەوانەی مەریوان کراوە.

ئارام جاتەن، خێزاندار و خاوەن منداڵە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕیبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "خالید ئەحمەدپوور"، کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی گوندی" وردێ" سەر بە سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری "قاسمە ڕەشـ"ـی ئەو شارەوە، گیانی لەدەست دا.