کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی تەقینەوی مین لە سنووری شووشمێ کەمئەندام بوو

10:22 - 12 خەزەڵوەر 2720

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "لوقمان ڕەحیمی" خەڵکی شاری "بانەوڕێـ"ـی شاری پاوە، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شووشمێی نەوسوود بریندار و کەمئەندام بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە و بارودۆخی گشتیی ناوبراو نالەباڕ ڕاگەیەندراوە.

لوقمان ڕەحیمی لە کاتی کۆڵبەرە بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، لە سنووری شووشمێی شاری نەوسوود تووشی ئەو ڕووداوه بووە.