کۆماری ئیسلامی گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزمە
22:13 - 15 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کۆماری ئیسلامی بە گەورەترین پاڵپشتی تێرۆریزم لە جیهاندا ناساند.
ڕۆژی 5شەممە ڕێکەوتی ٢ی ژوئەن وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئامریکا وەک نەریتی ساڵانەی خۆی ڕاپۆرتێکی لەسەر تێرۆریزمی جیهانی بڵاو کردەوە کە تێیدا دۆخی تێرۆریزم لە جیهان لە ساڵی ٢٠١٥ی خستۆتە بەرباس و ئەمساڵیش کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە گەورەترین پاڵپشتی تێرۆریزم لە جیهاندا ناساندووە.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ڕابردوودا بە دانی یارمەتی ماڵی و فێرکردن و پڕچەک کردنی لایەنە توندڕەوەکانی وەک حیزبوڵای لوبنان و پشتیوانی لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد لە سوریە سەلماندوویەتی کە گەورەترین پاڵپشتی تێرۆریزمی نێونەتەوەییە.
لە بەشێک لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە ئێران هاوکات لەگەڵ پاڵپشتی ماڵی لە حیزبوڵا و دەوڵەتی بەشار ئەسەد، میلیشیا چەکدارەکانی بەحرەین و گروپە دژەئیسڕائیلییەکانی وەک حەماسی پڕچەک کردووە و لە باری داراییشەوە دابینی کردوون.
لەم ڕاپۆرتەدا وڵاتانی ئەفغانستان، عێراق، پاکستان، ناوچەی سینای میسر، سوماڵی، باشوری فیلیپین و یەمەن وەک \"پەناگە بێ مەترسییەکان بۆ تێرۆریستەکان\" ناویان لێبراوە.
هاوتەنیشت لەگەڵ ئێران وڵاتەکانی سودان و سوریەش بە پشتیوانی سەرەکی تێرۆریزمی جیهانی ناوزەد کراون و بەپێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو دەوڵەتی کوبا لە لیستی پشتیوانانی تێرۆر دەرهێنراوە.