کچێکی لاو لە سەقز بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی کوشت

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی کچێکی  خەڵکی شاری سەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شوناسی ئەو کچە لاوە"پەریا عابیدی" کچی مستەفا ڕاگەیاندراوە.

ئەو ژنە لاوە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

دەوتڕی، پەریا قوتابی پۆلی ١٢ بووە.