کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی تورکیە لە سنووری ورمێ

16:54 - 10 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ی  خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "موحسێن (موسلیم) قاسمی" تەمەن ٢٤ ساڵە بەهۆی تەقەی هێزەکانی تورکیە لە سنووری ورمێ کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "موسلێح قاسمی" تەمەن ٢١ ساڵ بەسەختی بریندار کراوە.

هێزەکانی تورکیە بێ لەبەرچاوگرتنی هیچ یاسایەک ئەو دوو کۆڵبەرەیان داوەتە بەر دەسڕێژی گولـله. موسلێح قاسمی لە نەخۆشخانەی "جولەمێرگ" سەر بە پارێزگای حەکاری لە کوردستانی تورکیە لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.

ئەو دوو کۆڵبەرە برای یەکترن و دوای گەڕانەوە لە تورکیە بۆ ئێران تووشی ئەو ڕووداوە بوونە.

ئەو دوو برایە کوڕی "عەبدوڵڵا" خەڵكی گوندی "کۆران" سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێن.