کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی کرماشانی بەهۆی تەقینەوەی مین
15:17 - 14 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: تەقینەوەی مین لە ناوچەی (چەزابە)ی سەربە ئوستانی خووزستان، کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشانی لێکەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٥ی رێبەندان هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کرماشان بەناوی فەرامەرز ئەسەدیپوور و تەمەن ٢٢ ساڵ، بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق، گیانی لەدەست دا و هاووڵاتییەکی دیکەش بەناوی ئەمین میرشکار و تەمەن ٢٠ ساڵ بەتوندی بریندار بوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵ و مەڕوماڵاتەکەیاندا لە ناوچەی چەزابە و پشت پاسگای (دویرجی)ی سەربە ئوستانی خووزستان تووشی ئەو رووداوە بوون.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، فەرامەرز ئەسەدی بەهۆی ئەو تەقینەوەیەو قووڵیی برینەکانی، دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
بەگوتەی سەرچاوەکە، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە ئاژەڵدارانی سەربە ئێڵی زەنگەنەی کرماشان بوون.
هەروەها رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی ٩ی رێبەندان دوو هاووڵاتیی دیکەی کوردی خەلکی گوندی \"باخان\"ی سەربە ناوچەی سەرشیوەی مەریوان، بەناوەکانی ئیقباڵ شەریفی تەمەن ٤٠ ساڵ و ئیبراهیم تام تەمەن ٢٥ ساڵ، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی کۆنە پایەگایەکی سوپای پاسداراندا بە توندی بریندار بوو.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، کە سەرقاڵی کۆکردنەویە مازوو بوون، لە کاتی هەڵکەندنی بنچکە گیایەکدا مین بەڕوویاندا تەقیوەتەوە.
ساڵانە دەیان هاووڵاتیی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنیی بەجێماوی شەڕ لە کۆنە پایەگاکانی سوپای پاسداراندا دەبنە قوربانی.
بەپێی ئاماری نامیلکەی \"مین، بکوژی شاراوەی هاووڵاتییان\"، لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوییەوە هەتا ساڵی ٩١، سەرجەم ٢٤٣٣ هاووڵاتیی مەدەنی لە ئوستانەکانی ورمێ، ئیلام، کرماشان و کودرستان و خوزستاندا بەهۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنیی بەجیماوی شەڕ، گیانیان لەدەست داوە.
لە ماوەی ئەو ساڵانەدا (٦٧ هەتا ٩١)، ٥ هەزار و ٦٠١ هاوولاتیی دیکەش تووشی برینداری و کەمئەندامی هاتوون.