کوژرانی ١٦ ئەندامی سپای پاسداران لە سیستان و بەلووچستان
15:19 - 7 پووشپەڕ 2715

ئاژانسی کوردپا: ١٦ کەس لە ئەندامانی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شەڕ و تێکەڵچوونێکدا لە شاری سەراوان سەر بە ئوستانی سیستان و بەلووچستان کوژران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەو شەڕ و تێکەڵچوونە کە لە ناوچەی \"کوهەک و ئاسکان\" سەر بە شاری سەروان روویدا، ١٦ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران کوژران و ژمارەیەک دیکە لە هێزەکانی سپا بریندار بوون.
رێکخراوی جەیشولعەدل (جیش العدل) لە بەیاننامەیەکدا لە وێبلاگی فەرمیی خۆی، بەرپرسایەتیی ئەو شەڕ و تێکەڵچوونەیان لە ئەستۆ گرتووە.
لەو راگەیەندراوەی سازمانی جەیشولعەدلدا هاتووه: رێکخراوی جیشالعدل بە بیروڕای گشتی رادەگەیەنێت کە هێزەکانی ئەو رێکخراوە لە دوو عەمەڵیاتدا بە سەرکەوتوویی ١٦ کەسیان لە هێزەکانی سپای پاسداران کوشتووە و هەژمارێکی دیکەیشیان بە توندی بریندار کردوون.
ئەو رێکخراوە ئەوەشی راگەیاندووە کە بەربەرەکانێی ئێمە لە هەمبەر ئەو نادادپەروەری و زوڵمانە بووە کە شوناسی نەتەوەیی و مەزهەبی ئێمەی بردووەتە ژێر پرسیاروە.
ئەو رێکخراوە پێداگری کردووەتەوە: ئێمە رۆژ بە رۆژ بە شێوەیەکی بەرفروانتر، توندتر و بەهێزتر لە دژی هێزە جینایەتکارەکانی حکوومەتی ئیسلامی درێژە بە عەمەڵیاتەکانی خۆمان دەدەین.
رێکخراوی جیشالعدل بە هەڕەشە کردن لە هێزەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاندووە: لە کاتی چۆڵ نەکردنی ناوچەی سیستان و بەلووچستان، ئەو ناوچەیە دەکەینە گۆڕەپانی ئاگر بۆ هێزەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران.
لەلایەکی دیکەوە هەواڵدەریی فارس سەر بە سپای پاسداران رۆژی هەینی ٥ی پووشپەڕ لە هەواڵێکداهەواڵی \"پاشەکشە کردن بە تێرۆریستەکان\" و کوژرانی ٤ کەسیان لەو گرووپە بڵاو کردبووە.
راپۆرتی ئەو هەواڵدەریەی سەر بە سپای پاسداران لە حاڵیکدایە کە رێکخراوی جەیشولعەدل لە بەیاننامەیەکدا ئەو دوو عەمەڵیاتەی بە سەرکەوتوو و بێ تەڵەفاتی گیانی راگەیاند.
حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ئەو گرووپانەی کە خۆیان بە بەرگری لە مافەکانی خەڵکی سیستان و بەلووچستان دەزانن و لە راستای داخوازیەکانی ئەو نەتەوەیە چالاکی دەکەن بە \"تێروریست\" ناو دەبات.