کوردەکان لە پارلمانی سویس جەژنی نەورۆزیان بەڕێوەبرد+ وێنە
14:50 - 4 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی كوردپا: بۆ یەكەمین جار رێوڕەسمی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بە بەشداریی نوێنەرانی وڵاتانی كانادا و كۆزڤۆ، كۆمەڵگەی مەدەنی و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە پارلمانی ژنێڤ لە سویس بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٩ی رەشەمە، رێوڕەسمێكی تایبەت بە بۆنەی نەورۆزەوە بە دەستپێشخەریی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ـ ژنێڤ لە پارلمانی ئەو شارە بەڕێوە چووە.
ئەو رێوڕەسمە بە پێشكەش كردنی مۆسیقا و گۆرانی كوردی لەلایەن \" سەیاحەت یەلماز\"ـەوە دەستی پێكردووە و دواتر ژینا شێربەگی بە زمانی كوردی و فەرانسەیی میوانی و بەشداربوانی بەخێرهاتن كردووە.
لەبەشێكی دیكەی ئەو رێوڕەسمەدا تەیموور ئەلیاسی بەرپرسی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ـ ژنێڤ، سەبارەت گرینگی و جێگە و پێگەی نەورۆز لەنێو نەتەوەی كوردا، چەند وتەیەكی پێشكەش كردووە.
لەبەشی كۆتایی رێوڕەسمەكەدا، بەرپرسی شارەوانی ژنێڤ وێڕای پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز بە كوردەكانی دانیشتووی ژنێڤ، باسی لە گرینگی پێكەوە ژیانی ئاشتیخوازانەی نەتەوەكان و رێزگرتن لە شوناس و فەرهەنگی جیاوازی خەڵک كردووە.