کرێکارێکی کورد لە شاری تاران گیانی لەدەست دا

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەر، کرێکارێکی کورد بە ناوی "شاخەوان فەتاحی" خەڵکی گوندی "گەلاڵ" بەخشی ناوەندیی شاری پاوە، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە بەهۆی نەبوونی ئەیمەنی کار لە بینایەک لە ڕۆژئاوای شاری تاران، تووشی ئەو ڕووداوە، ببوو.

ئەو کرێکارە کوردە خێزاندار و باوکی منداڵێکە.