کرێکارێکی کورد لەکاتی کارکردن گیانی لەدەست دا
14:38 - 11 جۆزەردان 2715
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێک لەکاتی کارکردن لە جادەی قەسری شیرین ـ سەرپێڵ زەهاو تووشی رووداوی کار بووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٩ی جۆزەردان کرێکارێکی تەمەن ٢٥ ساڵەی کوردی خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو لەکاتی گواستنەوەی بۆڕی ئاسن تووشی رووداوی پێکدادانی ماشێن بووە و کۆتایی بە ژیانی هاتووە.
ئەو رووداوە کاتێک رووی داوە کە ئەو کرێکارە کوردە سەرقاڵی بەتاڵکردنی بۆڕی ئاسن لە ناو ماشێنێکی بارهەڵگردا بۆ ناو کۆمپانیای \"آبیاری تنگه حمام \" بووە کە لەناکاو تەنکەرێکی سووتەمەنی خۆی بەو ماشێنە بارهەڵگرەدا داداوە و بۆڕییەکان بەسەر ئەو کرێکارە کوردەدا بەربوونەتەوە.
پاش ئەو رووداوە ئەو کریکارە تەمەن ٢٥ ساڵەیە رەوانەی نەخۆشخانەی سەرپێڵ کراوە و بە هۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست داوە.
بەربوونەوە لەبەرزایی، بەرکەوتنی کەرەسەی ئاسن، بەرق گرتوویی، سووتان لەو هۆکارە سەرکییانەن کە کریکارانی دەکەنە قوربانی.
چالاکانی کرێکاریی لەو باوەڕەدان نەبوونی ئیمەنی لەشوێنی کار و نەبوونی کەلوپەلی پێویست لە هۆکارەکانی درووست بوونی رووداوی کارن و کەمتر خەمی ناوەندە پیوەندیدارەکانیش پەرە بە رووداوەکانی کار دەدەن.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە ماوەی یەک ساڵدا(٩٣)، ٧٢ کریکاری کورد بە هۆی رووداوی کارەوە بوونەتە قوربانی کە لە کۆی گشتی ئەو ریژەیە ٤٦ کەسیان گیانی خۆیان لەدەست داوە و ئەوانی دیکەش بریندار بوونە.