کرێکارێکی سەقزی لەکاتی کار کردندا کوژرا

14:25 - 9 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی سەقزی لە کاتی کار کردندا لە گەڕەکی \"ساڵحاوا\"ی ئەو شارە لەلایەن چەند کەسێکەوە بە زەبری چەقۆ کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممەی رابردوو هاووڵاتییەک بەناوی \"عەلی عەبدوڵڵاهی\" تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز کەلە گەڕەکی \"ساڵحاوا\"ی ئەو شارە سەرقاڵی کاری \"لوولە کێشی\" بووە، لەلایەن ٣ کەسەوە هێرشی کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا بە زەبری چەقۆ گیانی لێ ئەستێندرا.

بەوتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە، هەتا ئێستا تەنیا ٢ کەس لە بکوژەکان دەستبەسەر کراون، ئەوەش لە حاڵێک دایە کە سکاڵای یاساییان لەسەر ئەو کەسەی دیکە تۆمار کردووە، بەڵام دەزگای قەزای هیچ وەڵامێکی بە بنەماڵەی نابراو نەداوەتەوە.

کۆمەڵناسان لەسەر ئەو باوەڕەن کە هەبوونی توند و تیژی لە وڵاتی ئێران، بەرئەنجامی نەبوونی رێگەی چارەی شیاو بۆ نەهێشتنی و چارەسەر کردنی کێشەی نیوان هاووڵاتییانە.