کرێکارێکی خەڵکی کامیاران لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست دا
13:12 - 4 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵكی کامیاران کە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی خۆی و بنەمـاڵەکەی رووی هەرێمی کوردستان کردبوو، بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٣ی بەفرانبار هاووڵاتییەک بەناوی \"بەهمەن مارابی\" کوڕی عارف خەڵکی گوندی \"کۆرەدەرە\"ی نسار سەربە ناوچەی ژاوەرۆی کامیاران بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بووە قوربانی.
سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە با ئاژانسی کوردپای راگەیاند: ئەو هاووڵاتییە تەمەنی ٢٤ ساڵ بووە و کە بە مەبەستی کار کردن رووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو و لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست داوە.
هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستا شۆفیرێکی کوردی خەڵکی \"کرماشان\"یش بەناوی \" عەبدوڵڵا ناسر تیکابی\" پاش ئەوەی کەلە هەرێمی کوردستان بەرەو ئێران دەگەڕایەوە لە کاتێکدا کە ویستبووی مەخزەنی نەوتەکەی خاوێن بکاتەوە بەهۆی گازی ناو مەخزەنەکەوە تووشی گاز گرتوویی ببوو کە هەر ئەو کارە بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندین رووداوی مردنی کرێکارانی کوردی خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، لە هەرێمی کوردستان هاتۆتە ئاراوە.