کرماشان/ مامۆستایانی کورد لەسەر کار لادەبردرێن

16:35 - 22 گەلاوێژ 2715
ئاژانسی کوردپا: لە سەرەتای دەستپێکردنی خوێندنی ئەمساڵ، پێش بە وانە وتنەوەی مامۆستایانی کورد کە خوێندنی کارناسی باڵایان هەیە دەگیردرێت.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەرپرسی زانکۆی ئازادی شاری کرماشان رایگەیاند
کە دامەزراندنی مامۆستایانی زانکۆ کە بڕوانامەی کارناسی باڵای زانکۆی ئازادیان هەیە لە دوای ئاڵوگۆڕە بەرفراوانەکانی زانکۆ و ناوەند بارهێنانی شاری کرماشان دێت.

\"28358.jpg\"
بەرپرسی ئەو یەکەی زانکۆیە لە شاری کرماشان لە رێوڕەسمی رۆژی هەواڵنێران، رایگەیاند کە هیچ بەرنامەیەکیان بۆ دروستکردنی زانکۆیەکی نوێ و یان تێکەڵکردنی یەکەکانی زانکۆکان نییە.

قەنبری بە هەواڵنێری \"فارس\"ی راگەیاندووە: هێنانی هەیئەتی زانستی بۆ زانکۆ، تەنیا پێشگرتن بە وانە وتنەوەی مامۆستایانی \"حق‌التدریس\" کە بڕوانامەی کارناسای باڵایان هەیە لە حاڵێکدایە کە زانکۆ ئازادی کرماشان وەرگرتنی ئەو مامۆستایانەی لە سەرەکیترین چالاکی خۆی دانابوو.

دەوترێت، حەقدەستی ئەو مامۆستایانەی کە لە زانکۆ وانە دەڵێنەوە زۆر کەمە و لەگەڵ پێشگرتنیان لە وانە وتنەوە رێژەی بێکاری لە ئوستانی کرماشان زیاد دەکات.

پێشتر، ئەندامی کۆمیسیۆنی وزە، فراکسیۆنی فەرهەنگیان و بارهێنانی باڵا لە پەیوەندی لەگەڵ حەقدەستی مامۆستایانی زانکۆ راگەیاندووە: \"ئەو رێژە حەقدەستە جۆرێک بێحورمەتی بەو خوێندەوارانەیە کە ساڵیانێکی زۆر بۆ بەدەست هێنانی بڕوانامە زەحمەتیان کێشاوە\".