کاراتەکارێکی کورد، لە رکابەرییەکانی وڵاتی فەڕانسەدا پلەی سێیەمی مسۆگەر کرد

14:16 - 30 بەفرانبار 2714
ئاژانسی کوردپا: وەرزشکارێکی کاراتەکاری کوردی خەلكی ئوستانی ئیلام، میداڵی \"برۆنز\"ی رکابەرییە جیهانییەکانی کاراتەی وڵاتی فەڕانسەی بەدەست هێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، زەبیحوڵڵا پوورشیب وەرزشکاری کوردی خەڵکی شارستانی شیروانی چەرداوڵی ئیلام، لە کێشی ٨٤ کیلۆدا لە رکابەرییە جیهانییەکانی وڵاتی فەرانسەدا پلەی سێیەمی مسۆگەر کرد.

رکابەرییە جیهانییەکانی کاپی ئازادی \"ئارلس\"ی وڵاتی فەرانسە، بە بەشداریی ٢٥ تیم لە وڵاتانی جیهانەوە بەڕێوەچووە، کە ئەو وەرزشوانە کوردە لە کاراتەی سەبکی \"وادوریو\"دا بەشداریی کردووە.

لەو رکابەرییانەدا تیمی \"صدرای زیرآب\"، وەکوو تیمی وڵاتی ئێران بەشدارییان لەو رکابەرییانەدا کردبوو، کە زەبیحوڵڵا پوورشیب هاوڕێ لەگەڵ چەندین وەرزشوانی دیکەی غەیرە کورد، سەرکەوتنی مسۆگەر کردووە.

زەبیحوڵڵا پورشیب، ساڵی ٢٠٠٧ میداڵیای زێڕی رکابەرییەکانی وڵاتی تورکیا، ساڵی ٢٠٠٨ میداڵیایی زیری رکابەرییە ئاسییاییەکان و سالی ٢٠٠٩ش میداڵێ زیرێ گەوەرەساڵانی ئاسیایی بەدەست هێناوە.