ژنە رۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی قەزوێن، خەڵاتی "ئیلاریا ئاڵپی"ی وەرگرت

22:57 - 21 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: سووسەن محەممەد خانی غیاسوەند ژنە رۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی قەزوێن، لە رێوڕەسمێکی تایبەتیدا لە وڵاتی ئیتالیا، خەڵاتی \"ئیلاریا ئاڵپی\" تایبەت بە \"کار کردنی رۆژنامەنووسان و هەواڵنێران لە هەلوومەرجی دژوار\"ی وەرگرت.

سووسەن محەممەد خانی غیاسوەند لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپا، \" خۆم بە شیاوی ئەو خەڵاتە نازانم، چونکە دەیان ژنی چالاکی دیکە لە ئاستی جیهاندا بوونیان هەیە کە هەلومەرجێکی یەکجار دژوارتر لە منیان هەبووە و هەیە و تەنانەت بەهۆی چالاکییەکانیانەوە گیانیان لەدەست داوە و بەرەوڕووی زیندان و ئەشکەنجە بوونەتەوە\".

\"15255.jpg\"
سووسەن محەممەد خانی غیاسوەند ژنە رۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی قەزوێن
ئەو ژنە رۆژنامەنووسە لە بەشێک لەو پەیامەیدا کەلە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەیدا پێشکەشی کرد، رایگەیاندبوو؛ \" دەمهەوەێ ئەم هەلە بقۆزمەوە یادێک لە محەمەمد سەدیق کەبوودوەند بکەمەوە کە بە زیاتر لە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە\". هەروەها پێویستە یادێک لە \"عەدنان حەسەن‌پوور\" رۆژنامەنووسی کورد و بە پێشینەترین رۆژنامەنووسی زیندانی لە ئێــران بکەینەوە کە حوکمی ئێعدامی بۆ بڕایەوە و دواتر بەهۆی ناڕەزایەتیی ناوەند و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە حوکمەکەی بۆ ٣٠ زیندان و پاشان بۆ ١٥ ساڵ زیندنایی تەعزیری کەم کرایەوە\".

سووسەن محەممەد خانی غیاسوەند ژنە رۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی قەزوێن و دانیشتووی ولاتی فەڕانسە، ئەو خەڵاتەی پێشکەش بە هەموو ژنانی کورد و بە تایبەت دایکی خۆی کرد.

ئەو ژنە رۆژنامەنووسە، ماوەی ١٤ ساڵە بەشێوەی سەربەخۆ سەرقاڵی کاری رۆژنامەنووسیە و بەوتەی خۆی لە ساڵی ١٣٨٨ـەوە هەتا ئێستا بەبێ مووچە کاری رۆژنامەنووسی دەکات.

ئیلاریا ئاڵپی رۆژنامەنووسی ئیتالیایی ساڵی ١٩٩٤ هاورێ لەگەڵ \"میران هروواتین\" فیلم هەڵگری هاوڕێی لە \"مۆگادیشۆ\" پایتەختی وڵاتی \"سۆمالی\" کوژراو لەو کاتەوە هەتا ئیستا ساڵانە خەڵاتێک بەناوی ئەو رۆژنامەنووسەوە بە رۆژنامەنووسانێک کەلە هەلوومەرجی دژواردا کار دەکەن، ئەدرێت.